سیروان سەرهەد، قائیمقامی دوکان بە (خەڵک)ی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەلایەن تیمی مەلەوانی و هاووڵاتیانی خۆبەخش تەرمی یەکێک لەو دوو کەسەی کە دوێنێ خنکان دۆزرایەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پاش نیوەڕۆش بەهەوڵی تیمەکانی مەلەوانی و غەواس توانرا تەرمیی هاوڵاتی دووەمیش دەربهێنرێت.
ئەو دوو هاووڵاتییە بران و خەڵکی کەرکوکن، کوردن و بەمەبەستی گەشتیاری هاتوونەتە شارۆچکەی دوکان، یەکێکیان بۆ مەلەکردن چووەتە دەریاچەکە پاش دیارنەمانی براکەی بۆ دۆزینەوەی چووەتە ناو دەریاچەکە، بەڵام هەردووکیان خنکاون.