داوا دەكرێت سزاكانی سەر ئێران هەڵبگیرێن



سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، داوا لە ویلایەتە یەكگرتووەكان دەكات، سزا سەپێنراوەكانی سەر ئێران دەستبەجێ‌ هەڵبگرێن و بە نایاساییش وەسفیان دەكات.

لاڤرۆڤ لە كۆنفرانسێكدا لە مۆسكۆ ڕاگەیاند:”واشنتن بەردەوامە لەسەر سیاسەتی گوشارخستنە سەر ئێران، تا مەرجەكانی پەیوەست بە بەرنامە ئەتۆمییەكانی تاران بسەپێنێت”.

لاڤرۆڤ جەختی لەسەر پێویستی پابەندبوون بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش ژمارە 2231 كردەوە، “تا تاران بتوانێت پابەندبوونی ئارەزوومەندانەی خۆی بە ڕێككەوتنی هەمەجۆری بایۆلۆجی (پلانی كاری هاوبەش لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی تاران)، جێبەجێ‌ بكات”.

ڕوسیا، و ئەڵمانیا، و چین، و بەریتانیا، و فەرەنسا، و ولایەتە یەكگرتووەكان لە ساڵی 2015دا پلانی كاریی هاوبەشییان واژۆكرد كە هەڵگرتنی سزاكانی سەر تاران لەخۆدەگرێت، لەبەرامبەر سنورداركردنی بەرنامەی ئەتۆمی وڵاتەكە.

 

 

پشووی فەرمی لە موسڵ راگەیەندرا
پێت پشووی فەرمی لە موسڵ راگەیەندرا
بەر لە یارییەكەی هۆڵەندا مێسی دیارییەك وەردەگرێت
دوات بەر لە یارییەكەی هۆڵەندا مێسی دیارییەك وەردەگرێت
پەیوەنیدر