وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی خشەکەی وەزارەتی پەروەردە سبەینێ یەکشەممە، ٦ی ئابی ٢٠٢٣ تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم دەست پێدەکات و یەکەم تاقی کردنەوە بۆ بەشی زانستی تاقیکردنەوەی زیندەزانی دەبێت و لەبەرامبەردا بەشی وێژەیی تاقی کردنەوەی مێژوو ئەنجام دەدەن و ڕۆژی ١٤ی ئاب کۆتا ڕۆژی تاقیکردنەوەکان دەبێت.
وەزارەتی پەروەردە ئااژەی بەوەکردووە، ئەگەر ڕۆژێک بەهۆی پشوی فەرمییەوە تاقیکردنەوە دوا بکەوێت ئەوا دەکەوێتە ڕۆژی دواتر و تاقیکردنەوەکانیش ڕۆژانە کاتژمێر حەوت و ٣٠ خولەکی بەیانی ئەنجام دەدرێن.