تەقاندنەوەی تاوەرەکانی کارەبا لە عێراق دەستی پێکردەوە



وەزارەتی كارەبای عێراق ڕایگەیاند، تەقینەوەیەكی تێكدەرانە تاوەری گواستنەوەی كارەبای (ڕۆژهەڵاتی بەغداد-دیالە)ی لە ناوچەی خان بەنی سەعد كردووەتە ئامانج.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكە تیمەكانیان لە هەوڵدان كارە تێكدەرانەكان كە ڕووبەڕووی تاوەر و هێڵەكانی گواستنەوەی وزەی كارەبا دەبێتەوە، بگۆڕن بۆ هەوڵی بێ ئەنجام، كە خواست و هەوڵی “تاکەکەسییە” هەتا خەونی بڕینی كارەبا لە هاوڵاتییان نەیەتەدی.

ئاماژەبەوەکراوە، هێڵی گواستنەوەی وزەی (ڕۆژهەڵاتی بەغداد-دیالە) ئێوارەی هەینی لە كاتژمێر هەشت و ٣٠ خولەکی ئێوارە ڕووبەڕووی كاری تێكدەرانە بووەوە کە لەڕێگەی بۆمبەوە لەژێر تاوەرەکەدا جێگیرکراوەو تەقێندراوەتەوە و  بووەتەهۆی كەوتنی و پچڕاندنی هێڵەکانی کارەبا لە ناوچەی خان بەنی سەعد.

هاوکات، وەزیری كارەبا تیمە ئەندازیاری و هونەرییەكانی ڕاسپاردووە بۆ چڕكردنەوەی هەوڵەكانیان و سەرلەنوێ بونیادنانەوەی تاوەرەكە.

تەرمی هاووڵاتییەک لە دەریاچەی دوکان دۆزرایەوە
پێت تەرمی هاووڵاتییەک لە دەریاچەی دوکان دۆزرایەوە
ژەمی بەیانی سەرچاوەی وزەی ڕۆژێکی تەواوە
دوات ژەمی بەیانی سەرچاوەی وزەی ڕۆژێکی تەواوە
پەیوەنیدر