بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر ئەو بەنزینخانانەی دیاریكرد، كە بەنزینی حكومەتی بە شۆفێران دەدەن.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ شەممە لە ١٨ بەنزینخانەی ناوشار و دەرەوەی هەولێر بەنزینی حكومەتی دابەش دەكرێت.
ڕاشیگەیاندووە، هەر لیترێك بەنزین بە ٧٥٠ دینار دەدرێت بە شۆفێران.