کەمێک پێش ئێستا لە شاری کەرکوک زاوایەک دەستڕێژی گوللـەی لە ماڵی خەزوری کرد و کوشتی.
عامر نووری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک رایگەیاندووە، زاواکە چووە بۆ هێنانەوەی ژنەکەی، بەڵام لەگەڵ ماڵی خەزووری بووە بە شەڕیان و خەزووی کوشتووە و دایک و دوو برای ژنەکەشی بریندار کردووە.
رووداوەکە لە گەڕەکی کەرامەی شاری کەرکوک بووە.