پزیشكان و پسپۆران ئاشكرای دەكەن كە خواردنی كاڵەك (گندۆرە) لە دوای كەباب یان گۆشتی برژاو و جۆرەكانی دیكە مەترسیدارە و ئەگەری هەیە ڕاستەوخۆ بتكوژێت.
پزیشكان و پسپۆرانی خۆراك بەردەوام ئامۆژگاری هاووڵاتیان دەكەن، كە پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان بن ، بەتایبەت بۆ خواردن و خواردنەوەكان ، كە هەندێك خواردن هەیە ناكرێت و گونجاو نیە لە دوای یەكەوە بخورێن .
ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردووە، كە خواردنی كاڵەك (گندۆرە) نابێت ڕاستەوخۆ لە دوای كەباب یان گۆشتی برژاو و جۆرەكانی دیكە بخورێت ، چونكە تووشی ژانە سكێكی زۆر بە ئازارتان دەكات و ئەگەرە كۆتاییەكەی بەمردن بێت .
بۆیە هەمیشە جەخت لەوە دەكەنەوە، كە پێویستە لەكاتی خواردنی گۆشتی برژاو بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك كاڵەك نەخۆیت.