به‌تۆمه‌تی فێڵكردن‌و ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتی، هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای تۆمارکردنی سکاڵایه‌كی یاسایی لەسەر دوو تۆمەتبار کە به‌فێڵ بڕی پێنج ملیۆن و 800 هەزار دیناریان له‌سكاڵاكار وه‌رگرتبوو، هه‌روه‌ها ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتییان لێكردبوو، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد.
ڕوونیشیکردەوە کە دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگارییه‌وە دەستگیربکرێن. هه‌روه‌ها ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێك له‌پاره‌كه‌و دوو موبایل و ئوتۆمبێلی تۆمه‌تباراندا.
لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە تۆمەتباران (ب، ف، ق) له‌دایكبووی 2000 و (م، ع، ر) 1990 دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی٢ لەیاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراون‌و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.