پۆلیسی راپەڕین: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە بە جلی ژنانەوە دزی کردووە



پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، لەسەر سکاڵای هاووڵاتییان کەسێکیان دەستگیرکردووە بەتۆمەتی دزیکردن و دوای دەستگیرکردنی دانی بەوەدا ناوە بە جلی ژنانەوە ئەو کارەی ئەنجامداوە.

پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: ئەمڕۆ چوارشەممە پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە قەڵادزێ تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە بە جلی ژنانەوە دزی کردووە و دوای دەستگیرکردنیشی دانی بە تاوانەکەیدا ناوە”.

دەشڵێت:”بەپێی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ئیدارەی راپەڕین تۆمەتبارەکە پێشتریش بە هەمان شێوە دزی کردووە، دەشڵێت:” بۆ ئەوەی نەناسرێمەوە ئەو جۆرە جلەم لەبەرکردووە.”

 

قوباد تاڵەبانی: لەبواری بەدیجیتاڵکردنی کاروباری حکومەت سودمان لە ئەزموونی ئیستۆنیا وەرگرتووە
پێت قوباد تاڵەبانی: لەبواری بەدیجیتاڵکردنی کاروباری حکومەت سودمان لە ئەزموونی ئیستۆنیا وەرگرتووە
وەزارەتی دارایی:سبەی خشتەی مووچەی مانگی شەش بڵاودەکەینەوە
دوات وەزارەتی دارایی:سبەی خشتەی مووچەی مانگی شەش بڵاودەکەینەوە
پەیوەنیدر