ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی ئابی 2023، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان پێشوازیی له هاننۆ پیڤکۆر، وەزیری بەرگریی ئیستۆنیا کرد.
لە کۆبووەنەوەکەدا کە جێگری سەرۆکوەزیران ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە کرا. جەخت لە پشتیوانیکردنی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا کرایەوە.
گرنگیی بەردەوامبوونی هاریکاری و هاوئاهەنگیی ئەمنی و سەربازی لە نێوان هەردوولا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو. بەتایبەتی رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆیستانی داعش، لەم بارەیەوە سەرۆکی حکومەت سوپاسی هێزەکانی ئیستۆنیای کرد کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، بەردەوامن لە پشتیوانیکردنی پێشمەرگە.
وەزیری بەرگریی ئیستۆنیا ، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی و بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی پێشمەرگە دەربڕی.