دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینی کەشوهەوای چەند رۆژی داهاتوی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەشکردوە، پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا دێت.
دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند: سبەینێ پێنجشەممە ئاسمانی هەرێم و عێراق ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن و خێرایی با زیاد دەکات بەتایبەت لە ناوەڕاستی عێراق و دەبێتەهۆی بەرزبونەوەی تۆز.
لە بارەی هەینیەوە، کەشناسی دەشڵێت: ئاسمانی هەرێم و عێراق ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لەناوەڕاستی عێراق چەند پلەیەك بەرزدەبنەوە و لە باکور و هەرێمدا بە جێگیری دەمێننەوە و خۆڵدەبارێت.