لەمانگی پێشوودا کەمترین پسوڵەی سەرپێچی تۆمارکراوە



لیژنه‌ی چواری قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری مانگی پێشووی خۆی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە،له‌ مانگی رابردودا لیژنه‌ی چواری قائیمقامیه‌تی سلێمانی زیاتر له‌ (180) شوێنی به‌سه‌ر كردوه‌ته‌وه‌ و بڕێك گۆشت و مریشكی له‌ناوبردوه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی چواری سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌ مانگی رابردودا و له‌ (1 بۆ 2023.7.31) لیژنه‌كه‌ (187) سه‌ردانی بۆ گۆشتفرۆش، چێشتخانه‌ و هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ی خوارده‌مه‌نی به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشن، ئه‌نجامداوه، له‌و ژماره‌‌یه‌ش له‌ (37) شوێن پسوڵه‌ی سه‌رپێچی تۆماركراوه‌، ئه‌مه‌ش به‌راورد به‌ مانگه‌كانی رابردو كه‌مترین پسوڵه‌یه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی چواری قائیمقامیه‌ته‌وه‌ تۆماركرابێت، هه‌روه‌ها (31) شوێن ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ پابه‌ندی مه‌رجان بن.

وتیشی: ‌به‌هۆی سه‌ردانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كان و پشكنین بۆ كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیه‌كان به‌شێكی زۆری خاوه‌نه‌كانیان پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردنن، كه‌ئه‌مه‌ش ئامانجه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی قائیمقامیه‌ته‌ نه‌ك سزادان و رو‌به‌ڕوكردنه‌وه‌ی شوێنه‌كان به‌ ڕێكاره‌ یاساییه‌كان.

بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، نوینه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری له‌ لیژنه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: له‌مانگی رابردودا لیژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر (151) پارچه‌ جگه‌ری به‌ستوی ئێرانی (15) كیلۆگرام قیمه‌ی ئاماده‌كراو (10) كیلۆگرام شاورمه‌ بڕێكی دیكه‌ خوارده‌مه‌نی دیكه‌دا گرتوه‌ و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوبراون‌‌.

لیستی ناوی كچان بۆ خولی كۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان بڵاوكرایەوە
پێت لیستی ناوی كچان بۆ خولی كۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان بڵاوكرایەوە
ئەم بانکە پێدانى پێشینەی خانووبەرەى ڕاگەیاند
دوات ئەم بانکە پێدانى پێشینەی خانووبەرەى ڕاگەیاند
پەیوەنیدر