هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە بە پێی یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن تۆمەتبار بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای سكاڵای چه‌ند هاووڵاتییەكو لەسەر بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە، مەفرەزەکانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕ دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە بڕیاری ده‌ستگیركردنیان هه‌بوو به‌پێی هه‌ردوو مادده‌ی 2 له‌یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی پهیوهندیكردنو مادده‌ی 421 له‌یاسای سزادان.
ڕونیشیکردەوە کە تۆمه‌تباران له‌چه‌ند بنكه‌یه‌كی تری پۆلیس سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر تۆماركراوه.
لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، لە ئێستادا تۆمەتباران (ب، ه، م) لەدایکبووی 1986 و (ب، ع، ع) لەدایکبووی 1989 بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.