وەزیرێکی پارتی: کێشەی دواکەوتنی ناردنی پارە بۆ هەرێم تەکنیکیە



وەزیرێکی پارتی لە حکومەتی عێراق دەڵێت کێشەی دواکەوتنی ڕەوانەکردنی پارەی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان تەکنیکییە و چارەسەر دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەنگین رێكانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو کێشەیەی بووەتە هۆی دواکەوتنی ڕەوانەکردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان نە یاساییە و نە سیاسی، بەڵکو کێشەی تەکنیکی هەیە.

وتیشی: دوێنی بەشێكی کێشەکەمان چارەسەر کردووە و لەم ڕۆژەنەشدا ئەوانەی دیکەش چارەسەر دەکەین.

بەنگین ڕێکانی جەختیشیکردەوە کە ئەمڕۆ بەشێكی پارەکەی هەرێم ڕەوانە دەکرێت.

پارەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت
پێت پارەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت
بێگەرد تاڵەبانی: لقەکانی ماکدۆناڵدزی ئەمریکی داوای پەتاتەی هەولێر دەکەن
دوات بێگەرد تاڵەبانی: لقەکانی ماکدۆناڵدزی ئەمریکی داوای پەتاتەی هەولێر دەکەن
پەیوەنیدر