بانکی ناوەندی عێراق فرۆشتنی دۆلاری نەختی زیادکرد و بە هۆیەوە نرخەکەی لە بازاڕدا دابەزی.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی عیراق بڕی 222 ملیۆن و 888 هەزار و 377 دۆلاری فرۆشت کە 176 ملیۆن و 388 هەزار و 377ی بە هەواڵە و 46 ملیۆن و 500 هەزاری بە نەخت بووە.
بە هۆی زیادکردنی فرۆشی نەخت، نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا کەمێك دابەزی و 100 دۆلار بوو بە 151 هەزار و 700 دینار.
ئەمەش لە کاتێکدا کە دوێنێ سێشەممە، نرخی 100 دۆلار بۆ 152 هەزار و 250 دینار بەرزببووەوە.