چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ چوارشەممە، شاندی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عیراق دەربارەی ڕەشنووسی یاسای نەوت گاز کۆببنەوە.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی ژمارهیهك سهركردهی هێزەی سیاسیەکان و راوێژكارانی یاسایی لە بەغدا بەڕێوەدەچێت.
دوێنێ سێشەممە، محەمەد شیاع سوودانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، گفتگۆکان گەیشتوونەتە ئاستێك کە پێویست بە ئامادەبوونی کەسانی سیاسی و یاسایی دەکات.
هەر لەو کۆنگرەیەدا سودانی لە یاسای بودجە کرد و ڕایگەیاند، حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ڕێککەوتنی سیاسی و یاسای بودجەی سێ ساڵە دەکەن بە پێی چوارچێوەی دەستووری و یاسایی.
وتیشی: لیژنە دوو قۆڵیی لە هەردوولا پێکهێنراوە و زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان ئەنجامدا و کۆمەڵێک ڕێوشوێنیان گرتەبەر.
ئەوەشی خستەڕوو کە هەر دوێنی بەشێک لە مافەکانی هەرێمیان لە بودجە نارد و پرۆسەکە بەردەوام دەبێت، بەڵام دواتر ئەم زانیارییە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ڕەتکرایەوە.