سودانی: تۆڕێکی گەورەی قاچاخچی دراومان لە هەولێر دەستگیرکرد



سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: تۆڕێکی قاچاخچی دراو پەیوەندییان بە کەسانی ترەوە هەبوو لەهەرێمی کوردستان دەستگیرکران.

محەمەد شیاع سودانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژژنامەوانیدا رایگەیاند، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە ئۆپەراسیۆنێکدا تۆڕێکی گەورەی قاچاخچی دراوی لە هەولێر دەستگیرکرد کە پەیوەست بوون بە کەسانی تر لە هەرێمی کوردستان، لە رێگەیە ئەوانەوە دراو بە قاچاخ دەبرا.

هەروەها دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراقی رایگەیاند، تۆڕێكی گەورەی قاچاخچێتی بە دۆلار لە هەولێر دەستگیركرا کە كۆمپانیای وەهمیان دروستكردووە و دۆلاریان بردووەتە دەرەوەی عێراق كە لە ١١ كەس پێكهاتبوون.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە ئەو تۆڕە 1١٤ ملیۆن دۆلار و ٥ ملیۆن دیناریان پێگیراوە.

ئەمڕۆ شاندێکی هەرێمی کوردستان و عێراق کۆدەبنەوە
پێت ئەمڕۆ شاندێکی هەرێمی کوردستان و عێراق کۆدەبنەوە
روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایییەوە لە بارەی گەیشتنی پارەی بەغدا و دابەشکردنی مووچە
دوات روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایییەوە لە بارەی گەیشتنی پارەی بەغدا و دابەشکردنی مووچە
پەیوەنیدر