وەزارەتی دارایی: پارەکەی بەغدا گەیشت لیستی مووچە بڵاودەکەینەوە



سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی عێراق زیاتر لە ٩٠٠ ملیار دیناری بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ناردووە و ئەمشە و یان سبەی لیستی مووچە رادەگەیەنین

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاندووە، حکومەتی عێراق زیاتر لە ٩٠٠ ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە و ئەمشەو یان سبەی زوو لیستی مووچەی مانگی حوزەیران بە فەرمی رادەگەیەنرێت و تەنیا ئەوە ماوە بانکە بازرگانییەکان پارەکە لە بانکی هەرێم وەربگرن بۆ دابەشکردن”.

ئەمڕۆ مانگی ئابە و ئێستا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی (٦، ٧) یان وەرنەگرتوو، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند، لەمەودوا ئەوان بەرپرسن لە دابەشکردن و دابینکردنی مووچە و دەبێت هەواڵی مووچە لە وەزارەتی دارایی عێراق بپرسن.

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایییەوە لە بارەی گەیشتنی پارەی بەغدا و دابەشکردنی مووچە
پێت روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایییەوە لە بارەی گەیشتنی پارەی بەغدا و دابەشکردنی مووچە
بەنزینخانەكان بۆ پێدانی بەنزینی 750 دیناری بە شۆفێران دیاریكران
دوات بەنزینخانەكان بۆ پێدانی بەنزینی 750 دیناری بە شۆفێران دیاریكران
پەیوەنیدر