بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر ئەو بەنزینخانانەی دیاریكرد، كە بەنزینی حكومەتی بە شۆفێران دەدەن.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ لە 17 بەنزینخانەی ناوەوە و دەرەوەی هەولێر بەنزینی حكومەتی دابەش دەكرێت.
ڕاشیگەیاندووە، هەر لیترێك بەنزین بە 750 دینار دەدرێت بە شۆفێران.
ماوەی چەند ڕۆژێك نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستان بەرزبۆتەوە و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانیش ڕایگەیاند، كە هۆكارەكەی بۆ كەمی بەنزینی ناوخۆ و بڕینی بەشە بەنزینی هەرێم لەلایەن عێراقەوە دەگەڕێتەوە.
جەختیشی كردەوە، لە زووترین كاتدا كێشەی بەنزین چارەسەر دەكەن.