دەستەی كەشناسی عێراق پلەكانی گەرمای ئەمڕۆی بڵاوكردەوە، كە لە چەند پارێزگایەك 50 پلەی تێپەڕاندووە.
دەستەی گشتی كەشناسی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ سێ شەممە بەرزترین پلەی گەرمای ئەمساڵ تۆماركراوە و لە بەسڕە گەیشتۆتە 52 پلەی سەدی.
ڕاشیگەیاندووە، لە نەجەف و سەماوە پلەی گەرما گەیشتۆتە 50 پلە و لە بەغدا 48 پلە بووە و لە زیقار و ناسریە و عەمارە گەیشتۆتە 51 پلەی سەدی.
ئاماژەی بەوەشكردووە، سبەینێ سبەی پلەكانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە لە ناوچەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان، بەڵام ڕۆژی پێنج شەممە كەمێك پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە.