وەزارەتی دارایی عێراق دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند



 

وەزارەتی دارایی عێراق دەستپێکردنی ڕێکارەکانی دابینکردنی دارایی مووچەی خانەنشینانی بۆ مانگی ئاب ڕاگەیاند، هاوکات دەستەی خانەنشینی نیشتمانی دەستیکرد بە پێدانی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی.

وەزارەتی دارایی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “بەشی ژمێریاری لە وەزارەتەکە دەستیکردووە بە دابینکردنی بودجەی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی ئاب”.

وەزارەتەکە داوای لە ئیدارەی بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید و دەستەی خانەنشینی نیشتمانی کردووە بۆ “خێراکردنی تەواوکردنی ڕێکارەکانی پێدانی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی لە ڕێگەی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنیەوە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “هەموو خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی، کە نامەی کورت وەردەگرن، پێداچوونەوە بە لقی بانکەکان و شوێنەکانی گواستنەوەی ئەلیكترۆنی لە بەغدا و پارێزگاکان بکەن، بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان”.

هاوكات، هەردوو بانكی ڕەشید و ڕافیدەین لە بەیاننامەی جیادا دەستپێكردنی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب-یان ڕاگەیاند.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە تا ئێستا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی 6 و 7یان وەرنەگرتووە و حكومەتی هەرێمیش دەیخاتە ئەستۆی بەغدا و ڕایدەگەیەنێت، كە پابەندی یاسای بودجە بوون و چاوەڕێن بەغدا پارە ڕەوانەی هەرێم بكات.

کوڕێک لە سلێمانییەوە کچێک بەرەو دهۆک دەڕفێنێت
پێت کوڕێک لە سلێمانییەوە کچێک بەرەو دهۆک دەڕفێنێت
سەبارەت بەسڕینەوەی سزای تەکسی ڕوونکردنەوە دەدرێت
دوات سەبارەت بەسڕینەوەی سزای تەکسی ڕوونکردنەوە دەدرێت
پەیوەنیدر