بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای دهۆك ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە لەئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لەسنوری قەزای بەردەڕەش، كەسێك گیانی لەدەستدا وە.
ئازاد تەها وتەبێژی هاتووچۆی پارێزگای دهۆك لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر شەش و ٣٠ خولەک، ئۆتۆمبێلێك لەجۆری هیوندای ئەلەنترا لەنزیك گوندی خەلیلكان لەقەزای بەردەڕەش كۆنتڕۆڵی لەدەستدا وە و وەرگەڕاوە.
باسی لەوەشکردووە، بەهۆی ڕوداوەکەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستداوە کە دانیشتوی گوندی خەلیلكان بووە و لێكۆڵینەوە لەڕوداوەكە بەردەوامە.
ئەوە لەکاتێکدایە، ساڵانە لە هەرێمی کوردستان سەدان ڕوداوی هاتووچۆ ڕوودەدەن و بەهۆیەوە سەدان کەس دەمرن و هەزارانی دیکەش برینداردەبن، بەرپرسان و شارەزایانی هاتوچۆش هۆکاری ڕوداوەکان بۆ خراپی ڕێگاوبانەکان و پابەندنەبونی شۆفێران بە ڕێنماییەکانی هاتووچۆ دەگەڕێننەوە.