پارێزگاری موسڵ بڕیاریدا بەبۆنەی جەژنی “مربعانیە”ی هاوینەوە دوو ڕۆژ بۆ ئێزدییەكان بكرێتە پشووی فەرمی.
پارێزگاری موسڵ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ڕۆژانی سێ شەممە و چوار شەممە، كە هاوكاتە لەگەڵ 1 و 2ی ئاب بۆ پێكهاتەی ئێزیدی دەبێتە پشووی فەرمی.
ڕاشیگەیاندووە، پشووەكە بەبۆنەی جەژنی مربعانیەی هاوینەوەیە بۆ ھەڵگرانی بیروباوەڕی ئایینی ئێزدی.