وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر كڕینی ئۆتۆمبێل و خانوو بۆ بریكاری وەزیر هاتەدەنگ



وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم ڕوونكردنەوە سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی نووسراوی وەزارەتەكەی دەدات، كە تیایدا بە بەهای زیاتر لە ملیارێك دینار خانوو و ئۆتۆمبێل بۆ بریكاری وەزارەتەكە كڕدراوە و دەڵێت: “ئەو دوو خانووە موڵكی حكومەتن و بەناوی كەسێكی تایبەتەوە نەكڕدراون”.

وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، چەند نوسراوێكی فەرمی وەزارەت لە چەند پەیجێكدا بڵاو كراونەتەوە، دەربارەی كڕینی خانوو و ئۆتۆمبێل بۆ بەڕێز بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە، لەمبارەیەوە ڕایدەگەیەنین، كە ” ئەو دوو خانووەی لە نووسراوەكەدا باس كراون، موڵكی حكومەتن و بە ناوی كەسێكی تایبەتەوە نەكڕدراون وەك تەواوی ئەو خانووانەی تر بەكاردەهێنرێن، كە بەرێزان وەزیر و ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە ئێستادا بەكاریان دەهێنن”.

ڕاشیگەیاندووە، “بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە لە دەرەوەی یاسا و ڕێنماییەكان كار ناكات، تەواوی ئەو فەرمانە وەزاریانەی، كە واژۆی لەسەر كردوون فەرمی و یاسایین”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەم ساڵدا ژمارەیەك ئۆتۆمبێل بۆ وەزارەتی پێشمەرگە كڕدراون لەناویاندا ئۆتۆمبێلێك دراوە بە بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە.

جەختیشی كردۆتەوە، دزەپێكردن و بڵاوكردنەوەی نوسراوە فەرمییەكانی وەزارەت و بڵاوكردنەوەیان لە دەزگاكانی میدیاییدا پێچەوانەی یاسا و ڕێنماییەكانە و سەرپێچیكاران لەبەرامبەر یاسادا بەرپرسیار دەبن.

 

‎تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت
پێت ‎تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت
لیستى ناوی ئەوانەی فۆڕمیان لە كۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان پڕكردۆتەوە بڵاوكرایەوە
دوات لیستى ناوی ئەوانەی فۆڕمیان لە كۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان پڕكردۆتەوە بڵاوكرایەوە
پەیوەنیدر