كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە بە بڕیاری وەزارەتی شارەوانی شوێنی مۆلیدەكان دەكرێت بە كرێ و دەشڵێت: “ئەو پارەیە زۆرە و پێوەی پابەند نابین”.
كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بۆ سەرجەم خاوەن مۆلیدەكانی سنوری شاری سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی تازەترین بڕیاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، شوێنی مۆلیدە ئەهلیەكان كراوە بەكرێ و بۆ هەر مەترێك (١٠)هەزار دینار دانراوە.
ڕاشیگەیاندووە، “ئێمە وەكو (كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلیەكانی) شاری سلێمانی ئەو بڕە پارەیە بە زۆر دەزانین و دەبێتە هۆی بارگرانیەكی تر”.
دەشڵێت: “بۆیە داواكارین لە سەرجەم خاوەن مۆلیدەكان پابەندی ئەو بڕە پارەیە نەبن تا ئاگادارتان دەكەینەوە لە هەر گۆڕانكاریەك”.