عومرەكارێكی كوردی خەڵكی سلێمانی لە شاری مەككە لە سعودیە كۆچی دوایی كرد.
حاجی كەیوان یاسین، خاوەنی كۆمپانیای كەیوان یاسین بۆ حەج و عومرە بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، عومرەكارێكی كورد بەناوی حاجی (محەمەد ئەمین دەروێش) كە خەڵكی یاڵانقۆزە لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لە شاری مەككەی پیرۆز كۆچی دوایی كرد.
ڕاشیگەیاند، بەناوی كۆمپانیاكەمانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە و كەسوكاری دەكەین و لە پەروەرێن ئەپاڕێینەوە بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.