یەکەم فەرمانگە لە هەڵەبجە بایکۆتی ڕاگەیاند



وەک هەڵوێستێک دژی بێنەدانی موجەکانیان فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری هەڵەبجە بایکۆتیان ڕاگەیاند، دەنگۆی ئەوە هەیە چەند فەرمانگەیەکی دیکە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا بایکۆت ڕابگەیەنن.

بایکۆتکردنی فەرمانبەرانی دامو دەزگاکانی حکومەتی هەرێم لە ناوچە و شارەکانی هەرێمی کوردستاندا بەهۆی دواکەوتن و پێنەدانی مووچەکانیانەوەیە کە ماوەی دوو مانگە مووچەیان پێ نەدراوە.

فەرمانبەران داوادەکەن حکومەتی هەرێم هەرچی زووە مووچەکانیان پێ بدات، هاوکات حکومەتی هەرێم بەغداد بە هۆکاری دواکەوتنی مووچە تۆمەتبار دەکات و ڕایدەگەیەنێت حکومەتی عێراق پابەندی ڕێککەوتنی نێوانیان نابێت و ئەوەش بووە بەهۆی ئەوەی نرخی بەنخین هاوشێوەی شارەکانی دیکەی عێراق لە هەرێم هەرزان نەبێت و حکومەتی هەرێم نەتوانێت مووچەی فەرمانبەران بدات چونکە داهاتی ناوخۆ بەشی پڕکرنەوەی تەواوی مووچە ناکات و سەرجەم داهاتەکانی دیکەش ڕادەستی حکومەتی ناوەندی لەبەغداد کراون.

بارزانی: هێشتاش نیەتی ئازاردانی گەلی كوردستان لە خەیاڵدان و رەفتاری ھەندێك لایەندا دەبینین
پێت بارزانی: هێشتاش نیەتی ئازاردانی گەلی كوردستان لە خەیاڵدان و رەفتاری ھەندێك لایەندا دەبینین
قەیرانی ئاو لە عێراق… لانکەی شارستانیەت دەگۆڕێت بۆ “بیابانێکی بێ بەرهەم”
دوات قەیرانی ئاو لە عێراق… لانکەی شارستانیەت دەگۆڕێت بۆ “بیابانێکی بێ بەرهەم”
پەیوەنیدر