وەزارەتی ناوخۆ: خورماڵ دەکرێتە قەزا



وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە سبەینێوە رێکارە کارگێڕییەکان بۆ هێنانە کایەی ناحیەی خورماڵ بە قەزا دەستپێدەکات.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆ باویکردووەتەوە، دوای ئەوەی دانیشتوانی ناحیەی خورماڵ لە ڕێی کەمپەین و داواکارییەکانیان، داوای بەقەزاکردنی ناحیەکەیان بەرز کردەوە، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی بە وەزارەتی ناوخۆ کرد کە بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجە، دەست بە ڕێکارە کارگێڕییەکان بکەن و ئامادەکارییەکان بۆ هێنانە کایەوەی قەزای خورماڵ تەواو بکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە سبەینێ دووشەممە ٣١ی تەمووزی ٢٠٢٣ ەوە وەزارەتی ناوخۆ ڕێکارە کارگێڕییەکان و هەنگاوی کرداری هێنانەکایەوەی قەزای خورماڵ دەست پێدەکات.

وەزیری دارایی: لەمساڵدا ١٠٤ ملیار دینار خەرجی ناپێویست پاشەکەوت کراوە
پێت وەزیری دارایی: لەمساڵدا ١٠٤ ملیار دینار خەرجی ناپێویست پاشەکەوت کراوە
کێشەی کۆمپانیای پرۆژەی ڕێگای دووسایدی کەلار – دەربەندیخان چارەسەردەکرێت
دوات کێشەی کۆمپانیای پرۆژەی ڕێگای دووسایدی کەلار – دەربەندیخان چارەسەردەکرێت
پەیوەنیدر