کێشەی کۆمپانیای پرۆژەی ڕێگای دووسایدی کەلار – دەربەندیخان چارەسەردەکرێت



وەزیری دارایی رایگەیاند، کێشەی کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی ڕێگای دووسایدی کەلار – دەربەندیخان چارەسەر دەکرێت و نزیکەی ٦٧٠ ملیۆن دیناری بۆ دابیندەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەبڕیاری وەزیری دارایی و ئابووری لە ڕۆژی ٢٠٢٣/٧/٢٥ کێشەی کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی ڕێگای دووسایدکردنی کەلار – دەربەندیخان چارەسەر کرا تا بتوانرێت شایستە داراییەکانیان بۆ خەرج بکرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەپێی نوسراوی ژمارە ( ٤٢ ) لە ڕۆژی ٢٠٢٣/٧/٣٠ لەلایەن گەنجینەی دووی سلێمانیەوە بڕیاری خەرجکردنی بڕی ٦٦٩ ملیۆن و ٢٣٣ هەزار دینار لەسەر هەژماری بەڕێوبەرایەتی ڕێگاوبانی گەرمیانەوە بۆ سەر هەژماری کۆمپانیای بێشکان جێبەجێکاری پرۆژەی دووسایدکردنی ڕێگای کەلار – دەربەندیخان دەرچووە، لە پێناو بەردەوامی بەڕێوەچونی کارەکانی پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکارەوە.

May be an image of ticket stub and text

وەزارەتی ناوخۆ: خورماڵ دەکرێتە قەزا
پێت وەزارەتی ناوخۆ: خورماڵ دەکرێتە قەزا
بەکارهێنەرانی تێلیگرام ئاگادار دەکرێنەوە
دوات بەکارهێنەرانی تێلیگرام ئاگادار دەکرێنەوە
پەیوەنیدر