خانمی یەكەمی عێراق لەگەڵ ژنانی پەرلەمانتاری كورد لە فراكسیۆنە جیاوازەكان لە پەرلەمانی عێراق كۆبووەوە و ڕایگەیاند، پێویستە ژنانی پەرلەمانتاری كورد یەكهەڵوێست بن.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەكەمی عێراق لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، لە كۆشكی سەلام لە بەغداد، لەگەڵ ژنانی پەرلەمانتاری فراكسیۆنە كوردییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوومەوە و پێم ڕاگەیاندن، کە ڕۆڵ و كاریگەری ژنان گرنگە لە سەرجەم كایەكان و جومگە سەرەكییەكانی دەسەڵات و بڕیاردان.
ڕاشیگەیاند، بوونی ژمارەیەكی زۆری پەرلەمانتاری ژنیش لە فراكسیۆنە كوردییەكان جێگەی خۆشحاڵییە.
خانمی یەكەمی عێراق داوای لە ژنانی پەرلەمانتاری كورد كرد، “چالاك بن و لە بەرامبەر پرسە نەتەوەییەكان و داواكارییەكانی كورد و ژنانی كورد یەك هەڵوێست بن”.