بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا فیدەرێکی نوێ زیاد دەکرێت



وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ، بۆ چارەسەر کردنی کێسەی کارەبای ناوچەی بزێنی سەر بە چەمچەماڵ بڕیار وایە فیدەرێکی نوێی بۆ تەرخان بکرێت، بەم پرۆژەیەش کارەبای ناوچەکە باشتر دەبێت و ئەو لۆدە زۆرەی لەسەر نامینێ.

وەزارەتەکە ئەوەشی خستەڕوو، پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای ژیکاڵەوە بە بەهای زیاتر لە 103 ملیۆن دیناری عێراقی جێبەجێ دەکرێت.

کێشەی کەمی کارەبا و نەبوونی کارەبای نیشتیمانی، ساڵانێکی زۆرە بەردەوامە ، هاوکات سەرجەم هەوڵەکان بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری ئەنجامێکی ئەوتۆیان نابووە، و حکومەتیش بەردەوامە لە دابینکردنی کارەبا بۆ هاوبەشەکانی.

سامسۆنگ داواکردنی پێشوەختەلەسەر نوێترین چەماوەکانی لە عێراق دەستپێدەکات
پێت سامسۆنگ داواکردنی پێشوەختەلەسەر نوێترین چەماوەکانی لە عێراق دەستپێدەکات
دواکەوتنی مووچە جموجۆڵی لە بازاڕەکانی هەرێم پەکخستووە
دوات دواکەوتنی مووچە جموجۆڵی لە بازاڕەکانی هەرێم پەکخستووە
پەیوەنیدر