بەگوێرەی ئاژانسە فەرمییەکە، “دەستەی کۆمسیاران بڕیاریدا ماوەی تۆمارکردنی هاوپەیمانییە سیاسییەکان تا یەکشەممەی داهاتوو درێژبکرێتەوە، کە هاوتایە لەگەڵ شەشی مانگی ئاب”.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ، دوا وادەی تۆمارکردنی ناوی هاوپەیمانیەتیەکانی عێراق 6 ی ئابە کە یەکشەممەی داهاتودەکات، و هاوکات لەدوای ئەو بەروارە هیچ درێژکردنەوەیەکی تر نابێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێى خشتەى پێشو ئەمرۆ وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانیەتیەکان کۆتایی دەهات و تائێستاش لە پارێزگای کەرکوک هیچ لیست وهاوپەیمانیەتیەک تۆمار نەکراوە.ا