لە ئاکامی ڕووداوێکی شەڕەچەقۆ، هاووڵاتییەك لە سلێمانی کوژرا.
پەیامنێری “تۆڕی میدیایی خەڵک” ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە لە مەیدانی ئاژەڵفرۆشانی سلێمانی شەڕەچەقۆ لە نێوان دوو کەسدا ڕوویداوە و بە هۆیەوە یەکێکیان کوژرا.
تا ئێستا هۆکاری شەڕەکە نەزانراوە و هێزەکانی پۆلیسیش لێکۆڵینەوەیان دەربارەی ڕووداوەکە دەستێپکرد.