دوای ماوەیەك دابڕان، جارێکی دیکە هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەربارەی هەڵبژاردنەکان کۆدەبنەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە دەباشان کۆببنەوە.
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردنە لەسەر پرسی هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کە لە ناوچە کوردستانییە دابڕێندراوەکانیش بەڕێوەدەچێت.
تا ئێستا پارتی و یەکێتی لەسەر چۆنێتی بەشداریکردن لەو هەڵبژاردنە چارەنوسسازە ڕێکنەکەوتوون کە لە ناوچە دابڕێندراوەکان ئەنجام دەدرێت، هاوکات ڕای جیاوازیشیان لەسەر کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان جیاوازە.