بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی خۆراكی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بۆ بەرچاوڕوونیی هاووڵاتییان و بریكارەكان، بۆ دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانە، بەشەخۆراكی دوو مانگ بەیەكەوە دابەش كراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی خۆراكی هەولێر لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ بەشەخۆراكی مانگی شەش 40%ی زەیت دابەش كراوە، شەكریش 75%دابەش كراوە، لەتكەنۆك-یش لەگەڵ دۆشاوی تەماتە 75%ی دابەش كراوە، برنج-یش 100% دابەش كراوە.
جەختیشی كردۆتەوە، بۆ سەبەتەی بەشەخۆراكی مانگی 7، فاسۆلیا و لەتكەنۆك 75% بەسەر چەندین بریكار دابەش كراوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشكردنی برنجی سەبەتەی حەوتەم دەكرێت و هەركاتێكیش زەیت و شكر و فاسۆلیا بگاتە كۆگاكان، دابەشی دەكەن.
پێشتر، شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراكی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دابەشكردنی شەشەم سەبەتەی خۆراكی ئەمساڵ بەسەر هاووڵاتییان لە قۆناغی كۆتاییدایە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەستدەكرێت بە دابەشكردنی حەوتەم سەبەتەی خۆراكی ئەمساڵ.
وتیشی، “هاوشێوەی مانگەكانی پێشوو هەمان ماددە خۆراكییەكانن کە دابەشدەكرێن”.