تۆڕی بلۆمبێرگ تایبەت بە کاروباری ئابووری ڕایگەیاند، به‌هۆی ئه‌و سزایانه‌ی له‌لایه‌ن بانكی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكییه‌وه به‌سه‌ر ١٤ بانكی عێراقیدا سەپێنراوە، دیناری عێراقی ١٧٪ی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداوه.
ئاماژەبەوەدەکات، بانكی فیدراڵی ئەمریکا هیچ ئاماژەیەکی نه‌خستۆته‌ڕوو كه نیازی زیادکردنی بانکی عێراقی بێت بۆ لیستی سزاکانی، به‌ڵام بەدوور نازانرێت بانکی فیدراڵی ئەمریکا ئەو سزایانە زیاد بکات کە هەڕەشە لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵات ده‌كات.
ئەوەلەکاتێکدایە، هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌نگۆی سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر بانكه‌كانی عێراق له‌لایه‌ن بانكی فیدراڵی ئه‌مریكاوه بڵاوكرایه‌وه و ئه‌وانه‌ی له خزمه‌تگوزاری بانكه سزادراوه‌كان سوودمه‌ندبوون به‌شێك له سه‌روه‌ت و سامانه‌كانیان له‌ده‌ستچوو و خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
سزاکانی ئەمریکا بەمەبەستی کۆتاییهێنان بوو بە ئاڵووگۆڕی دراو لەنێوان ئەو بانکانە و ئێران‌دا،
هاوکات بانکی ناوەندیی عێراق پێدانی دۆلاری بە چوار بانک ڕاگرت بە مەبەستی وردبینکردن لە مامەڵەکانیان، بانکەکانیش بریتی بوون لە” بانکی ئەنساریی ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان و پارەدارکردن، بانکی قابزی ئیسلامی بۆ پارەدارکردن و وەبەرهێنان، بانکی ئاسیای عێراقی ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان و پارەدارکردن، بانکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ وەبەرهێنان”.