کێشەی جووتیارانی هەولێر چارەسەرکرا



پارێزگای هەولێر رایگەیاند، کێشەی جووتیارانی هەولێر چارەسەربوو، هەموو ئەوانەشی کەمتەرخەم بوونە ئیجرائاتیان لەگەڵ دەکرێت

پارێزگای هەولێر بڵاویکردووەتەوە، کارگەی داسی سەر بە کۆمپانیا خۆشناو، کە گەنمی جووتیارانی هەولێری وەرگرتووە هەموو ئامادەکارییەکی ژمێریاریی کردووە بۆ ئەوەی شایستە داراییەکانی جووتیاران دابەش بکات و هەموو ئەو جووتیارانەشی گەنمیان رادەستکردووە، دەتوانن لە ئەمڕۆوە شایستە داراییەکانیان له‌ سایلۆی داس له‌ ناحیه‌ی شه‌مامك، به‌هه‌مان نرخی سایلۆكانی عێراق چه‌كی بانكیان وەربگرن، کە کۆمپانیای ناوبرا توانیویەتی نزیکەی حەوت هەزار و ٥٠٠ تۆن گەنم وەربگرێت و کێشەی هەموو جووتیارانی چارەسەرکردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەو لیژنەیەشی لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستنیشانکراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جووتیاران، لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا رێکار و رێوشوێنی پێویست لە بەرامبەر هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەبەر کە کەمتەرخەمبوونە لە وەرنەگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆکانی هەولێر.

کارکردن لە کێڵگەیەکی نەوتی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی ڕاگیرا
پێت کارکردن لە کێڵگەیەکی نەوتی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی ڕاگیرا
لەسەر دابەشکردنی دوو مووچە روونکردنەوە دەدرێت
دوات لەسەر دابەشکردنی دوو مووچە روونکردنەوە دەدرێت
پەیوەنیدر