ئاسایشی هەولێر چەند باندێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەری دەستگیرکرد



لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، توانیویانە چەند باندێکی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگاکە دەسگیربکەن و چەند جۆرێک ماددەی هۆشبەر و ئامێری بەکارهێنانی ماددەکانیان پێبووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەولێر هاتووە،دوای کۆکردنەوەی زانیاری تەواولەسەر چەند باندێکی بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەر لەلایەن تیمەکانمان لە(بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر) بەبڕیاری بەڕیز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر ، (٤) لەئەندامانی ئەم باندانەی ماددەی هۆشبەر لەکاتی فرۆشتن و دابەشکردنی دەستگیركران، هەروەها لەکاتی دەستگیر کردنی ئەندامانی ئەم باندانەدا دەستمان گرت بەسەر چەند چەکێکی بێ مۆڵەت و بڕێک ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( ماریجوانە و حشیش و کریستاڵ و هیرۆین) هەروەها دەستمان گرت بەسەر چەند کەل و پەلی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر، تۆمەتباران ڕێکاری یاسایيان بەرامبەروگیراوەتەبەر

 

نرخی بەنزین لە هەولێر بۆ سەرو هەزار دینار بەرزبووەوە
پێت نرخی بەنزین لە هەولێر بۆ سەرو هەزار دینار بەرزبووەوە
بەوێنە؛ قائیمقامیەتی سلێمانی کۆشک و سەکۆکانی چیای ئەزمڕ و گۆیژە لادەبات
دوات بەوێنە؛ قائیمقامیەتی سلێمانی کۆشک و سەکۆکانی چیای ئەزمڕ و گۆیژە لادەبات
پەیوەنیدر