لە ٤٨ کاتژمێردا دوو تەقینەوە دیمەشقی هەژاند



ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوچەی سەیدە زەینەبی سنوری دیمەشقی سوریا بۆمبێكی چێندراو كە لەژێر ئۆتۆمبێلێك دانرابو تەقیەوە و كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.

روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، بۆمبێك لەژێر ئۆتۆمبێلێكی تاكسی لەناوچەی زەیدە زەینەب دانرابو تەقیوەتەوە، لەئەنجامدا كەسێك كوژراوە و دو كەسی دیكەش برینداربون،

بەگوێرەی سەرچاوەكان، تاوەكو ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لەو تەقینەوەیە رانەگەیاندوە، هێزە ئەمنیەكانیش دەستبەجێ گەیشتونەتە شوێنی تەقینەوەكە و لێكۆڵینەوەیان لەوبارەیەوە دەستپێكردوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە 25ی (تەمموز/7)ی 2023 دەنگی تەقینەوەیەک لە دیمەشق بیسترا و دواتر دەركەوت تەقینەوەی ماتۆڕسکیلێکە لە نزیک پاسێک لە سنوری باخچەیەك لە ناوچەی سەیدە زەینەب، بەوهۆیەوە دو کەس برینداربون، جگە لە چەندین زیانی ماددی كە بەر ناوچەكە كەوت.

 

بەوێنە؛ قائیمقامیەتی سلێمانی کۆشک و سەکۆکانی چیای ئەزمڕ و گۆیژە لادەبات
پێت بەوێنە؛ قائیمقامیەتی سلێمانی کۆشک و سەکۆکانی چیای ئەزمڕ و گۆیژە لادەبات
حاڵەتێکی نوێی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا
دوات حاڵەتێکی نوێی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا
پەیوەنیدر