ڕاستی دەنگۆی کارپێنەکردنی ناسنامەی باری شارستانی چییە؟



ئەمڕۆ بپێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ناسنامەی باری شارستانی ڕایگەیاند دەنگۆی کارپێنەکردن و لەکارکەوتنی ناسنامەی باری شارستانی لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا دوورە لە ڕاستییەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی ناسنامەی باری شارستانیدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەو هەواڵانەی بەشێوەیەکی بەربڵاو و ناوە ناوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا باس لە کارپێنەکردنی ناسنامەی باری شارستانی دەکەن لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا دوورن لە ڕاستییەوە و هیچ بنەمایەکیان نییە.

جەخت لەوەکراوەتەوە، ناسنامەی باری شارستانی لەهەموو دامودەزگا و فەرمانگەکاندا هەتا کاتێکی دیاریکراو و بەبەردەوامی کاری پێ دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاوڵاتیان دەکات لەشوێن و جێگەی متمانە پێکراوەوە زانیاریییەکان وەربگرن بۆ ئەو مەبەستەش داوای کردووە بەمەبەستی زانینی دروستی هەواڵەکان سەردانی ماڵپەڕی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن.

ئەمریکا: هێرشی پێچەوانەی ئۆکراینا بەپێی پێویست خێرا نییە
پێت ئەمریکا: هێرشی پێچەوانەی ئۆکراینا بەپێی پێویست خێرا نییە
کۆڵبەرێكی بە تەمەن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژرا
دوات کۆڵبەرێكی بە تەمەن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژرا
پەیوەندیدار