کۆمپانیای جەنەراڵ ئیلیکتریکی ئەمریکی کە لەبواری وزە کاردەکات ڕایگەیاند، ئەو غازەی لەکاتی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق دەسوتێت و سوودی لێوەرناگیرێت دەتوانرێت کارەبای ١٠ ملیۆن ماڵی لە عێراق پێ دابین بکرێت کە ڕێژەکەی دەگاتە ١٣ هەزار مێگاوات.
ئەو کۆمپانیا ئەمریکییە ئاماژەی بەوەکردووە، بەرهەمهێنانی کارەبا لەغازەکە جگە لەوەی بەرهەمی کارەبا زیاد دەکات دەشبێتەهۆی سوود گەیاندن بە ژینگەی عێراق لەپیسبوون کە بەهۆی سووتانی غازەکەوە هەوا و ژینگە پیس دەبێت.
مەدحەت المورەعەبی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە لە ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا دەڵێت، “ئەو ژمارانەی کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بڵاوکراونەتەوە دەریدەخەن ساڵانە بڕی ١٨ ملیار مەتری چوارگۆشە غاز لەعێراق بەبێ سوود دەسووتێت کە ئەگەر سوودی لێوەربگیردرێت دەتوانرێت بڕی ١٣ هەزار مێگاوات کارەبای لێ بەرهەم بهێنرێت کە بەشی ١٠ هەزار ماڵ لە عێراق دەکات”.
هاوکات، دوێنێ چوارشەممە، بەرێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای جەنەراڵ ئیلیکتریک بەهەمان مەبەست و هاوکاری عێراق لە بوارەجتیاجیاکانی وزەدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەتەوە.