دوای ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت لە زووترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان کورتە پەیامێکی لە تویتەرەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “لەزووترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت”.
ئەم ڕاگەیاندنە دوای ئەوە هات کە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە لە ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌یان لەگەڵ شاندی حکومەتی فیدراڵی، هەردوولا گه‌یشتنه ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان لەیاسای بودجەدا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە “كۆنووسێكی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوو شانده‌كه واژۆ كرا و بڕیار وایه كه ده‌ست به‌جێ تمویلی هه‌رێمی كوردستان بكرێت”.