بەهۆی لێچوونی غازەوە، كەمێك پێش ئێستا كافتریای ناوەندى زانكۆی سلێمانی چۆڵكرا.
بەپێی زانیارییەكان، لە ترسی تەقینەوە، كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی، بینای تەكنەلۆجیا و زانیاری و كتێبخانەی گشتی زانكۆی سلێمانی بەتەواوەتی چۆڵكران.
لە ئێستادا تیمەكانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی دۆزینەوەی سەرچاوەی لێچوونەكەن كە پێدەچێت لە ژێرزەمینی كافتریاكەوە بێت.