شاندی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی ڕاگەیاند و بڕیارە دەستبەجێ پارە بۆ هەولێر بنێرێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشه‌ممه شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتنه شاری به‌غدا و له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی فیدراڵی كۆبوونه‌وه سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه، به مه‌به‌ستی ناردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ڕوونیشیکردەوە کە له ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه هەردوولا گه‌یشتنه ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان لەیاسای بودجەدا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە “كۆنووسێكی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوو شانده‌كه واژۆ كرا و بڕیار وایه كه ده‌ست به‌جێ تمویلی هه‌رێمی كوردستان بكرێت”.