بڕیاری نوێ بۆ رێگەگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دەرچوو



وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ رێگەگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخ و روونەدانی قەیرانی كەمبوونی بەنزین، بڕیاردرا رێگە بە هاوردەکردنی بەنزین بدرێت.

كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەكان بە (وەكالەت) رایگەیاند، لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و لەسەر داواكاریی پارێزگاكان بۆ رێگەگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخ و روونەدانی قەیرانی كەمبوونی بەنزین، بڕیاریدا بە ڕەچاوكردن و پاراستنی كوالێتی بەنزین، رێگە بە تەواوی كۆمپانیاكان بۆ هاوردەكردنی بەنزین بدرێت، هاوكات رێگە بە هەناردەکردنی بەنزین لە پاڵاوتگەكانی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوەی هەرێم نادرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە ماوەی دوو رۆژە نرخی بەنزین بۆ هەر لیترێک لە هەر سێ جۆرەکەی ٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.

May be an image of text

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس، کاتژمێرە نوێیەکانی گالاکسی Watch6 و گالاکسی Watch6ی کلاسیکیان ڕاگەیاند
پێت کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس، کاتژمێرە نوێیەکانی گالاکسی Watch6 و گالاکسی Watch6ی کلاسیکیان ڕاگەیاند
وەزیری دارایی: لەچوار ساڵی ڕابردودا کاری باشمان بۆ ژێرخانی خوێندنی باڵا کردووە
دوات وەزیری دارایی: لەچوار ساڵی ڕابردودا کاری باشمان بۆ ژێرخانی خوێندنی باڵا کردووە
پەیوەندیدار