ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە، شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتنە بەغدا و ئەمشەو یەكەم كۆبوونەوە ئەنجام دەدەن.
دوای پەیوەندی هەردوو سەرۆك وەزیرانی مەسرور بارزانی و محەمەد شیاع سودانی، شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ گەیشتە بەغدا.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “لە ئەنجامی پەیوەندی هەردوو سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی و محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات”.
وتوشیەتی، “لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق درێژە بە كۆبوونەوەكانمان دەدەین، بەو ئامانجەی لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی عێراق و مووچەی مووچەخۆران بگەینە ڕێككەوتن”.
هەفتەی رابردووش شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتی ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، بۆ هەمان مەبەست سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق كۆمەڵێك كۆبوونەوە.