بانكی ناوەندی بۆ چاپی 20 هەزاری و لابردنی سفری سەر دینار بڕیاریدا



بانكی ناوەندی عێراق ڕایدەگەیەنێت، كە یەدەگی دراوی عێراقی گەیشتۆتە 113 ملیار دۆلار و ئەوەش پاڵپشتی بەهێزی دینارە و دەشڵێت: “پڕۆژەی لابردنی سفری سەر دینار بەردەوامە، بەڵام دەستبەرداری چاپكردنی دراوی 20 هەزاری بووین”.

بانكی ناوەندی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێزی دیناری عێراقی پشت نابەستێت بە هاووڵاتیان، بەڵكو پشت بە تواناكانی ئابووری وڵات دەبەستێت و لە ئێستاشدا بڕی یەدەگی عێراق گەیشتۆتە 113 ملیار دۆلار.

ڕاشیگەیاندووە، بڕی قەرزی ناوخۆیی عێراق گەیشتۆتە نزیكەی 65 ترلیۆن دینار و قەرزی دەرەكیش تەنها نزیكەی 20 ملیار دۆلارە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەزموونی سەكۆی ئەلیكترۆنی بۆ پێدانی پارە بە سەركەوتوویی دەستی پێكردووە و كاردەكەین لەسەر ئەوەی مامەڵەكان لەڕێگەی پێدانی مۆبایلەوە ئەنجام بدرێن

بانكی ناوەندی ئاشكراشی كردووە، لە ئێستادا دەستبەرداری چاپ كردنی دراوی نوێ لە جۆری 20 هەزار دیناری بوون، بەڵام پڕۆژەی سڕینەوەی سفرەكانی سەر دراوی عێراقی بەردەوامە و كاری لەسەر دەكەن.

شاندی حكومەتی هەرێم گەیشتە بەغدا
پێت شاندی حكومەتی هەرێم گەیشتە بەغدا
حەلبوسی و پلاسخارت بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن كۆبوونەوە
دوات حەلبوسی و پلاسخارت بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن كۆبوونەوە
پەیوەنیدر