دەقێكی شانۆیی “بەختیار عەلی” دەبرێتە سەر تەختەی شانۆ



 

شانۆیی بێتاوانی و سزا دەبێتە نوێترین بەرهەمی كۆڕی شانۆی با، كە لەمساڵدا ئەنجام دەدرێت، كە دەقەكەی نووسینی نووسەری ناوداری كورد (بەختیار عەلی)یە.

ڕێژەن جەمال، دەرهێنەری شانۆییەكە بە (خەڵك)ی وت، “بۆ دۆزەخ ئەی بێ گوناهان” یەكەم دەقی شانۆیی بەختیار عەلیە و بۆ یەكەمجار لەلایەن كۆڕی شانۆی با-وە دەخرێتەسەر شانۆ بە ناونیشانی “بێتاوانی و سزا”.

دەرهێنەری شانۆییەكە ئاماژەی بەوەشكرد، “بێتاوانی و سزا لە قۆناغی ئامادەكاریدایە بۆ نمایش و بڕیارە لە مانگی نۆی ئەمساڵ لە شاری سلێمانی دەست بە نمایشكردن بكات، ئەوەش دووەم بەرهەمی شانۆیی گروپی كۆڕی شانۆی (با)یە كە لەمساڵدا نمایش بكرێت”.

ئەم بەرهەمە بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و بە هاوكاری پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانی نمایش دەكرێت.

لەبارەی چیرۆكی شانۆییەكە، ڕێژەن جەمال ئەوەی خستەڕوو “مستەفا، فەرمانبەرێكی ئاساییە، لە كاتێكدا لە دەوامی ڕۆژانەی خۆی دێتەدەرێ، لەلایەن دەزگایەكەوە دەگیرێت و دەبرێتە زیندان. كاتێكیش مستەفا پرسیار دەكات ئاخۆ لەسەر ئەوە گیراوە كە تاوانبارە؟ بەرپرسانی دەزگاكە بۆی روندەكەنەوە ئەو لەسەر بێتاوانی گیراوە.. هیچ هاوڵاتییەك نابێت هەست بە بێتاوانیی بكات، بۆیە مستەفا ناچار دەكرێت تاوانێك بۆخۆی بدۆزێتەوە، هەر خۆیشی شایەت بۆ تاوانەكەی پەیدا بكات، لەكۆتایشدا هەر خۆی جۆری سزاكەی دیاری بكات”.

پاسەوانی سنوور لە هەرێم دامەزراندنی ڕاگەیاند
پێت پاسەوانی سنوور لە هەرێم دامەزراندنی ڕاگەیاند
دارایی هۆشداری لە سزادانی بانكی ناوەندی لەلایەن ئەمریكاوە دەدات
دوات دارایی هۆشداری لە سزادانی بانكی ناوەندی لەلایەن ئەمریكاوە دەدات
پەیوەنیدر