نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی تا دێت بەرزتر دەبێتەوە و نرخی 100 دۆلار گەیشتە نزیكەی 157 هەزار دینار.
ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە، نرخی دۆلار جارێكی دیكە ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و ئێستا 100 دۆلار بە 156 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ناڕەزایی جەماوەری لێ كەوتۆتەوە و بەشێك لەكاسبكاران و هاوڵاتیان لەبەردەم بینای دادگای بانكی ناوەندی خۆپیشاندانیان دەستپێكرد و داوادەكەن، بەهای دۆلار لەبازاڕەكان بەرامبەر بەدینار دابەزێندرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە، بەشێك لەهاوڵاتیان نیگەرانی بەرامبەر بە بەرزبونەوەی نرخی شتومەك و پێداویستیەكانیان ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرزبونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار دەردەبڕن و ئاماژەی بەوەدەکەن، بەرزبونەوەی دۆلار زیانێکی زۆری پێ گەیاندوون.