بە هۆی سزاکانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا بۆ سەر بانکەکانی عێراق، دابەزینی بەهای دینار بەردەوامە، هاوکات نرخی زێڕیش لە کوردستان و جیهاندا ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بۆ 155 هەزار دینار بەرزبووەوە، ئەویش دوای بڵاوبوونەوەی ئەو زانیارییانەی کە بەس لەوە دەکەن ئەمریکا بە نیازە مامەڵەکردنی دۆلار لە ژمارەیەك بانکی دیکەی عیراق قەدەغە بکات.
لە لایەکی دیکەشەوە نرخی زێڕ بەردەوامە لەبەرزبوونەوە و ئەمڕۆ نرخی یەك ئۆنسە گەیشتە هەزار و 971 دۆلار.
یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 371 هەزار دینار
یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 431 هەزار دینار
یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 492 هەزار دینار